بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بههۆی چهند داتای ئابووریهوه بووه كه لەلایهن وڵاتی چینەوە راگهیندراون کەئهمهش ئاماژەیەکه بۆ ئاسۆی هەر زیادبوونێكی خواست لهسهر نهوتهوه لەلایەن گەورە هاوردەکارانی نەوتی جیهانەوە.
هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 11 سەنت دابەزیوە و گەیشتووەتە 82 دۆلار و 40 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش هەشت سەنت دابەزیوە و گەیشتووەتە 86 دۆلار و 13 سەنت.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە چین ئاماری بەرهەمهێنانی پیشەسازی و وەبەرهێنان و فرۆشتنی تاکەکەسی و بێکاری بۆ مانگی تەمموز ڕابگەیەنێت، ئەمەش دوای ئەوەی پێوەرەکانی دیکە دەریانخست کە دووەم گەورەترین ئابووری جیهان دابهزیوه بۆ کەمبوونەوەی دارایی و بازرگانییەکەی دابەزیوە.
سەرچاوە: ئاژانسەکان