بەغداد - INA
سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵی دادوەر جاسم محەمەد عەبود، ئەمڕۆ چوارشەممە، هۆكارەكانی گەندەڵی لە عێراق دەستنیشان كرد، و تەئكیدیكردەوە: كە حكومەتەكەی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی جدییە لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، و هەروەها هەڵوێستی سەبارەت بەو تانانەی كە پێشكەش بە بەندەكانی بودجە كراوە ڕوونكردەوە.
دادوەر عەبود لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: لە دیدارێكدا لەگەڵ سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی، چەندین دۆسیە تاوتوێ كرا، لەوانە دۆسیەی گەندەڵی لە عێراق.
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
ئاماژەی بەوەشكرد: دەتوانرێت بە بوونی نیازێكی ڕاستەقینە لە لایەن هەموو لایەنە بەرپرسەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیەوە دژایەتی گەندەڵی بكرێت و نەهێڵرێت، ئامانج لە بوونی ئەو دامەزراوانە نەهێشتنی گەندەڵی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیە لەوەی كە سامانی وڵات هی هەموو عێراقییەكانە.
دووپاتیشیكردەوە: هەر حكومەتێك بەدوای سەركەوتندا بگەڕێت دەبێت ئامانجی ڕاستەقینەی خۆی هەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، حكومەتی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی نیازی ڕاستەقینە و جددی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەوڵدەدات متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەكان زیادبكات بەوەی كە ئەوان بە پەرۆشن بۆ سامانەكانیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: خەڵكی عێراق بە بارودۆخی سەختی جەنگ و بارودۆخی ئابووریدا تێپەڕین لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو و بوونی هێزە بیانییەكان، بەڵام ئەمە ڕێگرییان لێ نەكرد لەوەی پێكەوە بجوڵێن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی یاسایی.
وتیشی: تەكفیر و تیرۆریزم ڕێگرییان لە عێراقییەكان نەكردووە لە برەودان بە یەكێتی نیشتمانی و بەرهەمهێنانی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و هەڵگرتنی میتۆدێك بۆ دابەشكردنی سامان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و بەخشینی دەرفەتی یەكسان بە هەموو عێراقییەكان.
دەستووری عێراق
سەرۆكی دادگای فیدراڵی راشیگەیاند: لە 30ی كانوونی دووەمی 2005، عێراقییەكان بە ملیۆنان دەنگیان دا لەسەر دەستوور ، بە یادكردنەوەی ئازاری سەركوتكردن لەلایەن حكومەتی ستەمكارەوە كە لەسەر هەموو پێكهاتەكانی خەڵك ئەنجامدرا، بۆیە بەدوای یەك دەستیدا دەگەڕان بە مەبەستی بنیاتنانەوەی عێراق و بنیاتنانی داهاتوویەكی نوێ بەبێ ڕەگەزپەرستی، ئاڵۆزی ناوچەیی، جیاكاری و پەراوێزخستن.
جەختیشیكردەوە: دەستووری عێراق یەكێكە لە باشترین دەستوورەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونكە ماف و ئازادییە گشتییەكان و سیستەمی حكومەت و دەسەڵاتی دەستووری و چۆنیەتی بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی دەستووری ڕووندەكاتەوە كە لەسەر بنەمای جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان دامەزراوە.
سەرۆكی دادگای فیدراڵی تەئكیدیكردەوە، لە پاراستنی دەستوور و كاركردن لەسەر بنیاتنانی دەوڵەتێكی عێراقی مۆدێرن و سەربەخۆ لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوونی ڕاست و نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە خزمەتگوزاری گشتی و دروستكردنی حكومەت و دەسەڵاتێكی یاسادانان كە بۆ خەڵك كاربكات.
تانەدان لە بودجە
سەبارەت بە تانەدانی بودجە، دادوەر عەبود ئاماژەی بەوەدا: كە یاسای بودجە بۆ سێ ساڵ 2023-2024-2025 زۆر باشە.
وتیشی: دادگا چەندین تانەی لە حكومەت و لایەنەكانی دیكە وەرگرتووە سەبارەت بە بڕگەكانی بودجە، بەڵام تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە و لە تاوتوێكردندایە.
راشیگەیاند: دادگا فەرمانی دەوڵەتی دەركرد بۆ ڕاگرتنی هەندێك لەو مادانەی كە تانەیان لێدرا، و وتیشی: یاسای بودجە چەند پرسێكی گرنگی بۆ خەڵك چارەسەركردووە و هەروەها چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشی لەخۆگرتوە.
پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بە بڕیارەكانی دادگا
دادوەر عەبود لە دۆسیەی دووەمدا ئاماژەی بەوەكرد: كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەم ماوەیەی دواییدا، تاڕادەیەكی زۆر پابەندبووە بە بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی، دادگای فیدراڵیش بانگهێشتنامەیەك قبوڵ دەكات بۆ سەردانیكردنی هەرێمی كوردستان و ئامانجیشی پاراستنی یەكگرتوویی عێراقە، چونكە خەڵكی هەرێم بەشێكی گرنگی عێراقن.