بەغداد - INA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، پەیوەستبوونی عێراقی بە گروپی یەكەكانی لێكۆڵینەوەی دارایی ئێگمۆنت ڕاگەیاند.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: هەوڵەكانی دادگای تایبەتمەند و نوسینگەی روبەروبونەوەی سپیكردنەوەی پارەو پارەداركردنی تیرۆر گەیشتە لوتكە و عێراق ئەندامێتی گروپی EGMONTی پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی زانیاری لە نێوان یەكەكانی لێكۆڵینەوەی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر بەدەستهێنا.
ئاماژە بەوەشكراوە: ئەمڕۆ، دەوڵەتانی ئەندام لە میانی كۆبوونەوەی گشتی گروپی ژمارە (29) لە ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەنگیاندا بە پەیوەستبوونی عێراق، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد/كەرخ، دادوەر زیا جەعفەر و بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆر نزار ناسر حسێن.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، بە ئەندابوونی كۆماری عێراق لە گروپەكە ژمارەی وڵاتانی ئەندام گەیشتە 170 وڵات.