بەغدا-INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و سارا ماکینتۆش جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا، باسیان لە پتەوکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ، تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ فوئاد حسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بەریتانیا و ڕاوێژکاری سارا ماکینتۆشی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە لەندەن کۆبوونەتەوە".
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كراوە، "هەردوولا کۆبوونەوەیەکی فراوانکراویان ئەنجامدا کە باس لە پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و تاوانە ڕێکخراوەکان و چۆنیەتی بەهێزكردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە: "کۆبوونەوەکە باس لە کۆمەڵێک بابەتی نیگەرانی هاوبەشیش کرا"، ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆبوونەوەکە باڵیۆزی کۆماری عێراق لە لەندەن، محەمەد جەعفەر سەدر ئامادەی بوو".