سەرۆک کۆماروسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری تاووتوێدەکەن

سیاسی
  • 4-07-2023, 22:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ محەمد حەلبووسی باسیان لە پێشهاتە سیاسی وئەمنی وئابووریەکان کرد.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وپێکەوە باسیان لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنی ئابووریەکانی وڵات کرد ، وجەختیشیان کردەوەلەسەر پێشخستنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ژێرخانی وڵات.
    وتیشی لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی میکانیزمەکانی هەماهەنگی لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمارو ئەنجومەنی نوێنەران لەڕووی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاساکانی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیانەوە، هەروەها باسی ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا.