ته‌واوی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا

سیاسی
  • 4-07-2023, 19:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ئەنجوومەنی وەزیران بیست و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایه‌تی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ساز ده‌كات.


    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند"

    ئەمڕۆ سێشەممە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سەرۆکایەتیی بیست و شەشەمین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، کە تێدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرس وبابه‌ته‌ گشتییه‌كانی تایبه‌ت به‌بواری ئابووری و خزمه‌تگوزاری وجێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت كرا.

      
    هەروەها سودانی ڕێنمایی کرد کە ده‌بێت ستافی سەرکردایەتی لە پۆستەکانی ئەرک وكاره‌كانیدا بەردەوام بێت، تەنانەت دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمیش، و لە وەزارەتەکانیاندا ئامادەبن بۆ ئەوەی شەو و ڕۆژ دەوام بکەن، وپشوو یان كۆتایی هاتنی ده‌وام له‌ فەرهەنگەکەیان ده‌ربخه‌ن.

    سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژە بە پێویستی گوێگرتن لە هاووڵاتیان لەلایەن بەرپرسانەوە دا، چونكه‌ پاڵپشتی لە بەرنامەی کاری وەزیرەکان دەکات و بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان خێراتر دەکات، جگە لە پێویستی رووبه‌ربوونه‌وه‌ی ڕەشبگیرەکان و ئاشکراکردنیان، کە ڕەنگە بە نازناوی فەرمی یان نافەرمی دەرکەون .


    ئەنجومەن ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی تاوتووێی كرد کە لە بەرنامەی کاردا بوون و بڕیاری گونجاوی سەبارەت بەوانە داوە.


    سەبارەت بە ڕێکخستنی پرسی کرێكارانی بیانی لە عێراق، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا به‌هەموارکردنەوەی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (119ی ساڵی 2021) کە بە بڕیاری (283ی ساڵی 2022) هەموارکرایەوە بە زیادکردنی ئەندامێک لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ لیژنەی باڵای پلاندانان و بەگه‌ڕخستنی هێزی کار تایبه‌ت بەپرسی وه‌رگرتنی مافی نیشتەجێبوون بۆ كرێكاره‌ بیانیه‌كان.


    لەبواری ڕێکخستنی هاوردە و چاکسازی کارگێڕی لەم کەرتەدا، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی ویزاری بۆ ئابووری ژمارە (230128 ق)ی پەسەند کرد، بەم شێوه‌یه‌ی خوارەوە:


    1ـ بەدەرکردنی سەرجەم خۆراکەکان، لە بڕگەی (2)ی بڕیاری (23055)ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ ساڵی 2023، بەپێی ئەوەی لە نوسراوی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.

     پشتڕاستکردنەوەی ڕەزامەندی بڕوانامەی پێش تاقیکردنەوە لە دەزگا باوەڕپێکراوەکانی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پلاندانان/دەزگای ناوەندی بۆ پێوانه‌كردن و کۆنتڕۆڵی جۆری.


    هەروەها ئەنجومەن ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەرکردنی باری سەربازی لە ڕێکارەکانی تیمی وردبینی کە بەپێی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژماره‌ (23037) پێکهێنراوە، بۆ ساڵی 2023، پەیوەندی بە داواکارییەکانی لێخۆشبوون لە هەموو باجی گومرگیەکانەوە هەیە.


    ئەنجومەن چاوی خشاند به‌ژماره‌یه‌ك له‌بابه‌ته‌كانی ناو کارنامەی خۆیدا و ئەم بڕیارانەی دا:


    یەکەم/ پەسەندکردنی پرۆژه‌ی یاسای پاراستنی خاوەندارێتی فیکری، کە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە وردبینی بۆ کراوە، و بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ره‌وانه‌كراوه‌، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور وبە لەبەرچاوگرتنی ئەو تێبینیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی لە سكرتاریه‌تی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران.


    دووەم / پەسەندکردنی بەخشینی سامانی نەگۆڕ (مۆبیلیات و کەل وپەل) لە وەزارەتی ئاوه‌دانكرده‌وه‌ و نیشتەجێکردن و شارەوانی و ئه‌شغالی گشتی بۆ بەشی ڕێگاوبانەکانی پارێزگاكانی (دیالە، کەربەلای پیرۆز، بابل، زی قار، و واست)، بە پشتبەستن بەبڕگەکانی بڕیارەکانی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژماره‌ (206ی ساڵی 2019) و (340ی ساڵی 2021).


    سێیەم / پەسەندکردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی ویزاری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی (23013 ب) بۆ ساڵی 2023، بەپێی ئەمانەی خوارەوە:

    ـ پەسەندکردنی توێژینەوه‌ و پێشنیارەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی چالاکیی گەشتیاری، کە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنواره‌كانه‌وه‌ دانراوە، له‌گه‌ڵ لەبەرچاوگرتنی گرنگیدان بە گەشتیاری ئایینی.


    چوارەم/ پەسەندکردنی پرۆژه‌ی یاسای پەسەندکردنی پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری فەرەنسا، و ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی دەستوور.


    پێنجەم/ ڕەزامەندیدان بەپێدانی ده‌سه‌ڵات بە یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەڕێز (محه‌مه‌د حوسێن محه‌مه‌د بەحرو لعلوم) دەسەڵاتی ئه‌نجامدانی دانوستان و واژۆکردنی ئەمانەی خوارەوە:

     یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی دەرەوەی کۆماری عێراق و وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی قەتەر، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مەرجی ڤیزە بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی.

    2ـ یاداشتێکی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕاوێژی سیاسی سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ی كه‌جێگای بایه‌خی هاوبه‌شن لە نێوان وەزارەتی دەرەوە لە کۆماری عێراق و وەزارەتی دەرەوە لە دەوڵەتی قەتەر، بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (245ی ساڵی 2022).