بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە وتەبێژی حکومەت باسم عەوادی ڕایگەیاند،کە عێراق بە توندی تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکاری زایۆنیستی دژی گەلی فەلەستین شەرمەزار دەکات، داوای ڕاگرتنی ئەم دژاتیە بێنێت.
عەوادی لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ،عێراق به‌حکوومەت و گەله‌وه به‌توندی تاوانه‌كانی داگیركه‌ری زایۆنیستی شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه‌له‌ئه‌نجامیدا له‌ماوەی كات ژمێره‌كان ڕابردوودا به‌ده‌یان قوربانی له‌نه‌وه بێ گوناحه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستیمان لە شاری جێنین و كه‌مپه‌كانی بوینه‌ته قوربانی.
به‌رده‌وامبوونی قەوارەى داگیركاری زایۆنیستى له‌سه‌ر ئه‌م هەڵسوکەوتە شەڕانگێزانە، بەبێ بوونی خۆپارێزی و به‌بێ یژدانانه و بەپشتگوێخستنى زلهێزەکان و به‌زاندنی سنووره‌كانی خۆی، کردارێکە کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و ئاسایش لە سەرتاسەرى ناوچەکە، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هەموو هێزە پشتوانخوازه‌كانی ئاشتی و دەزگا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئەم هه‌ڵسوكه‌وتانه ئاشکرا بکەن کە هاودژن له‌گه‌ڵ یاسا و داب ونه‌رێته نێودەوڵەتییه‌كان و هەموو یاساکانی مافی مرۆڤیش پێشێل ده‌كه‌ن.
به‌م هه‌ڵوێسته یه‌كلاكه‌ره‌وه، عێراق هەڵوێستە نه‌گۆڕه‌كه‌ی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌مافی ڕەهای فەلەستین بۆ ژیان لەسەر خاکی خۆی، وره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیه‌كان بۆ سەر خاکەکەی، هەروەها له‌هه‌مبه‌ر مافه ره‌واكه‌ی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی نیشتمانی سەربەخۆی خۆی.
هەروەها داوا لە هەموو هێزە چاکەكاران و ئاشتیخوازانی جیهان دەکەین کە کار بۆ ڕاگرتن و ئاشکراکردنی ئەم دوژمنكاریه بکەن و تاوانە قێزەونەکە ئیدانه بکەن وجیا بكه‌نه‌وه وه‌كو جۆرێک لە تیرۆری ڕوون و ئاشکرا، کە زیان بە هەوڵەکانی سەقامگیری و ژیانی ئارام دەگەیەنێت کە گەلانی دۆست و برای ناوچەکە کار بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دەکەن.
خوای گەورە ڕەحم بە شەهیدانی فەلەستین بکات، و چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران و زیانپێكه‌وتووان.