سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لە سەر پابەندبوون بە کاتەدیاریکراوەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان

سیاسی
  • 4-07-2023, 15:14
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆماڕ عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەسەرگرنگی پابەندبوون بە وادەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
    بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە شاندی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەسەرۆکایەتی عمر احمد محمد .
    سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەلەسەر گرنگی پابەندبوون بە کاتە دیاریکراوەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
    هەروەها سەرۆک کۆمار گوێی گرت لە میکانیزمەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدنی هەڵبژاردنەکان وجەختیکردەوەسەر لابردنی ئاستەنگەکانی هەمبەر پڕۆسەکە.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی شاندەکە جەختیکردەوەلەوەی کە کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکات وساتی خۆیدا لەهەموو پارێزگاکانی
    عێڕاقدا تەنها لە پارێزگاکانی هەرێمدا نەبێت ئەویش لەبەرهەندێک هۆکاری هونەری.