مەندەلاوی و سیدحکیم میکانیزمەکانی بەدوداچوونی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی یاسای بودجە تاووتوێدەکەن

سیاسی
  • 4-07-2023, 11:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    موحسن مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سید عماڕ حکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی تاووتوێی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەیان کرد.
    بەیاننامەی نووسینگەی مەندەلاوی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی مەندەلاوی  لە بارەگای خۆی پێشوازی لەسید حکیم کرد وپێکەوە جەختیان کردەوەسەر
    گرنگی بەدووداچون بۆ ڕێکارەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاقی لەمەڕ تاوانی سووتاندنی قوڕئانی پیرۆز لەسوید.
    مندلاوی جەختی لەوەکردەوە کە ئەنجومەنی نوێنەران لەوەرزی یاساڕێژی داهاتوودا خشتەیەک بۆ ئەویاسایانە دادەنێت کە لە پەرلەماندا پێویستە ڕاستاندنیان بۆ بکرێت.
    وتیشی لە میانەی دیدارەکەدا باس لە میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە کرا بۆ دەسپێکردنی پڕۆژەکان و داراییکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆهاووڵاتیان