عێراق لەگەڵ كۆمپانیای سێركۆ لە گفتوگۆدایە بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكی وپێشخستنی كەرتی فڕۆكەوانی مەدەنی

سیاسی
  • 3-07-2023, 17:18
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف ئەمڕۆ دووشەممە دووپاتیكردەوە كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای سێركۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست، فیل مالیم پسپۆڕ لە خزمەتگوزارییەكانی كەشتیوانی ئاسمانی، بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان لەگەڵیدا و پێشڕەویكردن كەرتی فڕۆكەوانی مەدەنی.
    ئسەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە: وەزیری كاروباری دەرەوە گفتوگۆی لەگەڵ فیل مالیم، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سێركۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە تایبەتمەندە لە خزمەتگوزارییەكانی كەشتیوانی ئاسمانی ئەنجامدا و لە میانی گفتوگۆكانیشدا گفتوگۆی جیاوازییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان كۆمپانیاكە لە لایەك و دەستە لێهاتووەكانی عێراق لە لایەكی دیكەوە كرانەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : میكانیزمی كاركردنی داهاتووی كۆمپانیاكە لە عێراق بە شێوەیەك گفتوگۆی لەسەر كرا كە گەرەنتی پێشكەوتنی كەرتی فڕۆكەوانی مەدەنی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان بكات و ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە لە لایەنی بەریتانیاوە لەلایەن بارۆنە ئیما نیكۆڵسن ئامادەی بوو و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق برایسۆن ڕیچاردسۆن و لە لایەنی عێراقیشەوە باڵیۆز حەیدەر عەزاری بەرپرسی بەشی ئەوروپا و باڵیۆزی عێراق لە شانشینی یەكگرتوو محەمەد جەعفەر سەدر.