بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەکی حکومی ڕەتیکردەوە کە "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران تانەی لە مادەکانی یاسای بودجەی گشتی دابێت.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە " محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران تانەی لە مادەکانی یاسای بودجەی گشتی دابێت دوورن لەراستی و بەهیچ جۆرێک سەرۆک وەزیران تانەی لە هیچ برگە یاسایەکی بەدجەی گشتی نەداوە.