بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوە پشتیوانی عێراقی بۆ بەیاننامەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی سەبارەت بە سوتاندنی کۆپیەک لە قورئانی پیرۆز ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- عێراق پشتگیری لە بەیاننامەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی دەکات کە لە کۆبوونەوەی خۆیدا تاوتوێ گرنگترین هەڵوێستەکانی پێشبینیکراوی سەبارەت بە ڕووداوی سوتاندنی کۆپیەک لە قورئانی پیرۆز کە لە ستۆکهۆڵم ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشداوە :- کە حکومەتی عێراق هەڵوێستی خۆی دووپاتدەکاتەوە لەسەر ئیدانەکردنی ئەو جۆرە کردەوانە، پێویستیشە ڕووبەڕوو و ڕێگری بکرێت لە دەرکەوتنی ئەوجۆرە ئیستفزازیە ، کە ژینگەی توندڕەوی زیندوو دەکاتەوە و ڕێگە بۆ کاردانەوەی بێشومار دەکاتەوە.
ئەوەشی خستۆتەروو :- کە هەڵوێستی عێراق و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دیاردە قێزەونە لەسەر بنەمای بەرگریکردنە لە ئایینی ئیسلام و پیرۆزییەکانیانی لە سەرانسەری جیهاندا، بەو پێیەی بۆتە پێویست بۆ یەکخستنی گوتار لە پێناو پاراستن و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی مرۆڤایەتی.