سەرۆک وەزیران بڕیاڕیدا لەم هەفتەیە دوو کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچیت

سیاسی
  • 2-07-2023, 21:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەک شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا کە لەم هەفتەیە دوو دانیشتنی کابینەی حکومەت بەڕێوەبچێت.
    "بەسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران ڕێنمایی داوە کە لەم هەفتەیە دوو دانیشتنی کابینەی حکومەت ئەنجامبدرێت. 
    روونیشیکردۆتەوە :- کە رۆژی سێشەممەی داهاتوو دانیشتنی یەکەم بەڕێوەدەچێت کە هاوکاتە لەگەڵ ٤ی تەمموز، هەروەک دانیشتنی دووەمیش رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت کە هاوکاتە لەگەڵ ٦ی تەمموز.
    عەوادی لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە :- بەڕێوە چونی دوو کۆبونەوە لەیەک هەفتەدا ، بۆ قەرەبووکردنەوەی دانیشتنەکەی هەفتەی ڕابردوو دێت ، کە ئەنجام نەدرابوو بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، کە بەمەبەست لێی دڵنیابوونە لە بەردەوامی کارەکانی حکومەت و بەدواداچوون بۆ کارەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەبێ و دواخستن و دواکەوتن.