بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی خۆی بۆ حکومەت لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە دووپاتکردەوە، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی مامەڵەکردنی ناوەند دەکاتەوە لە سەرجەم بڕیار و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ عێراقدا.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاند :- ئەمڕۆ یەک شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە نووسینگەی "هەمام حەمودی " ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرس و بابەت، لە پێش هەموشیانەوە هێرشە ئازار بەخشەکەی سەر هەستی موسلمانان ، ئەویش هێرشەکەی سەر کۆپییەکی قورئانی پیرۆز لەلایەن یەکێک لە توندڕەوەکانەوە.
بەیاننامە ئاماژەی بەوەشکرد:-کۆبوونەوەکە بە وتارێکی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران دەستی پێکرد ،بەخستنەرووی دوایین پێشهاتە سیاسی و خزمەتگوزارییەکانی وڵات.
بەپێ بەیاننامەکە :- لە کۆبوونەوەکە ئیدانەی ئەو هێرشە کرا ، کە کرایە لەسەر کۆپییەک لە قورئانی پیرۆز و کۆپیەکی لێ سوتێنرا.
لەبەیاننامەکە دا ئەوە ش هاتوو :- کە چوارچێوەی هەماهەنگی "هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی کارەبا و کادرە دڵسۆزەکانی بەرزنرخاند،لە باشترکردنی دۆخی کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا و هەروەک ئاماژەی بە "پشتیوانی کردنی حکومەتکرد لە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و خێراکردن لە جێبەجێکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
لەبەشیکی دیکەی بەیاننامەکەدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە "هەموو دامەزراوە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکان دەکات بەها ئیسلامی و کۆمەڵایەتییە دروست و ڕەسەنەکان بپارێزن و بڵاوی بکەنەوە، هەروەها جەخت لەسەر "سەربەخۆیی عێراق و ئازادیی خەرجکردنی پارەکەی کە لە بەرژەوەندی عێراقیەکان بێت دەکاتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پێویستە ناوەند مامەڵە لەگەڵ هەموو بڕیار و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بکات لەگەڵ عێراق.