سەرۆك وەزیران و باڵیۆزی سوریا جەخت لەسەر گرنگی هەنگاونان بەرەو هاوكارییەكان دەكەنەوە

سیاسی
  • 2-07-2023, 14:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی وباڵیۆزی سوریا لە عێراق ستام جدعان دەندەح لەسەر گرنگی هەنگاوەكان بەرە و هاوكاریی وبەرهەمی بنیاتنەری دوو قۆڵی كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری عەرەبی سووریا لە عێراق ستام جدعان دەندەح كرد و بە ئاماژەدان بەوەی كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ كردووە و كۆمەڵێك پرسی بەرژەوەندی هاوبەشیان تاوتوێ كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شاهیدی دووپاتكردنەوەی گرنگی هەنگاونان بەرەو هاریكاریی دووقۆڵی بەرهەمدار و بنیاتنەر بوو لە كەرتە ئابوورییە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە پەیوەندییە هاوبەشەكان پتەوتر بكات كە هەردوو وڵاتی برا یەكدەخەن و بەرژەوەندی گەلەكانیان لە خۆشگوزەرانی و گەشەسەندندا بەدیبهێنن.