به‌غدا- INA
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سەردانی شوێنی پڕۆژەی پێشخستنی دەروازەی بەغدا- مووسڵی کرد، و ئاگاداری ئاستی پێشکەوتنی کارەکانی قۆناغەکانی تەواوکردنی بوو.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لهڕاگهیێندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند"
سودانی به‌دواداچوونی كرد بۆ ته‌واوی كاره‌كانی به‌پێی خشته‌ی كاتی دیاریكراو بۆ ته‌واوكردنی، وجەختی لە گرنگی پابەندبوون بە کاتی و تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی پڕۆژەکە کردەوە، چونكه ده‌بێت ڕەنگدانەوەی ڕووخساری شارستانی شاری بەغدا و وێنەکەی بداته‌وه بۆ سەردانکەران، بەتایبەت ئەوانەی لە دەروازەی باکوورهوە سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم سەردانە بۆ بەدواداچوونكردنی ئاستی پێگیربوونه بە ڕێنماییەکانی پێشووو، ئایا بەرپرسه پەیوەندیداره‌كان به دامەزراوە و بەرپرسیارێتییە جیاوازەکانیه‌وه تاچه‌ند ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتی کردەوە کە حکومەت هەوڵێکی زۆری دا بۆ لابردنی ئەو ئاڵۆزییە زۆرانەی کە ئاستەنگیان بۆ ئەم پڕۆژەیە دروست کردبوو، و بووە هۆی ئەوەی بگۆدڕێت بۆ پڕۆژەیەکی دواکەوتوو، وئاماژە بە پێویستی لابردنی ململانێکان لە ڕێڕەوی پڕۆژەکە کرد، ئه‌وجا هەرچ بناغە و سەرچاوەیەکی هەبێت، و یەکلاییکردنەوەی ڕێگای بەدیل بۆ جوڵەی بارهەڵگرەکان، بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لە دروستبوونی قه‌ره‌غ وباڵغ و ڕیزبوونی ئۆتۆمبێلەکان، هەروەها كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی هاوڵاتیان، وداوای لەهاوڵاتیان كرد هاوکار بن و ئەو شێوازە بەدیلانە بەکاربهێنن کە دەستنیشانکراون بە مەبەستی بەشداریکردن لە خێرا تەواوکردنی پڕۆژەکە.
هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران کۆبوونەوەیەکی لە شوێنی پڕۆژەکە ئەنجامدا، و تێدا نوێنەری لایه‌نه تەکنیکییە پەیوەندیدارە جیاوازەکانی ئاماده‌بوون، وتێدا ره‌وشی هه‌ر شه‌ش پڕۆژەی ده‌روازه‌كانی به‌غدا و قۆناغەکانی تەواوبوونیان و ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنیان تاوتووێكران.