بەغداد - INA
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، ئەمڕۆ شەممە، دەركردنی سزای 17 ساڵ زیندانی بۆ بەرپرسێكی وەقفی سوننی ڕاگەیاند كە بووەتە هۆی بەهەدەردانی زیاتر لە ملیارێك و نیو دینار.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دادگای تاوانەكانی سەڵاحەدین چەند بڕیارێكی دەركرد كە كۆی گشتی 17 ساڵ زیندانیكردن لە دژی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئەندازیاری لە دیوانی وەقفی سوننی، بە تاوانی بەفیڕۆدانی ماڵی گشتی.
راشیگەیاند: تۆمەتبارەكە بووەتە هۆی بەفیڕۆدان و زیادەڕەوی لە جێبەجێكردنی منارە ئاسنینەكانی مزگەوتەكان لە سەرتاسەری پارێزگای سەڵاحەدین، ئاماژەی بەوەشكرد: دوای دیاریكردنی زیادەڕەوی لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە، بەهای كۆی گشتی بڕی (1,536,500,000) یەك ملیار و پێنج سەد و سی و شەش ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارە بووە.
رونیشیكردەوە: دادگا دوای لێكۆڵینەوە لەو بەڵگانەی لە چەند دۆسیەیەكدا بەدەستهاتوون، گەیشتە سزای تەواو لەسەر كەمتەرخەمی تۆمەتبار، و چەند حوكمێك بە تاوانباركردنی دەرچوو، كە كۆی ئەو بڕیارە 17 ساڵ زیندانیە بەپێی حوكمەكانی مادەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111ی ساڵی 1969) هەمواركراو.