بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەممار حەکیم " سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت و "هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح مەلەفی پاڵپشتیکردنیان لە حکومەتی خزمەتگوزاری تاوتوێکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندوە :ئەمڕۆ "هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ "سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت کۆبویەوە .
لە میانی کۆبوونەوەکەشدا باس لە مەلەفی پاڵپشتیکردن لە حکومەت کرا بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان ، بەپێی بەرنامە حکومیەکەی و پێگەی عێراق لە ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە :- هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا ستایشی هەنگاوی پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵ کرا ،و جەخت لەسەر گرنگی کۆکردنەوەی هەموو هەوڵ و وزەیەککرا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، بەو پێیەی نوێنەرایەتی کورتترین و نزیکترین ڕێگا دەکات بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە سیستەمی سیاسی نێو خۆی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە کۆبونەوەکە بانگەوازێکی بۆ وەبەرهێنان کرد بۆ دەرفەتە بەردەستەکان و گواستنەوەی عێراق بۆ سەقامگیری هەمیشەیی و هەموو لایەکیان بە بەرپرسیار زانی لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، وەک پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان.