بەغداد/ INA
ئەمرۆدووشەممە"عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید"سەڕۆک کۆمار،لەگەڵ "همام حمودی "سەڕۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق، باسیان دۆخ و بارو گوزەرانی هاووڵاتیانیان تاوتوێکرد.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە :- ئەمرۆ "عەبدولەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆکی کۆمار،لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە سەرۆکی همام حمودی " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لە عێراق کرد و "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە دواین پێشهاتی گشتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی وڵات کرد .
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێویستی هەوڵی هاوبەش بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات،وهاوکاریی هەمووان لە پێناو باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزاری هاووڵاتیان بەتایبەت دوای پەسەندکردنی یاسای گشتی بودجە، جەختیش لەسەر "گرنگی دەستپێکردن و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و ژێرخان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی .