بەغداد - INA
ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران هیشام ركابی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: دۆسیەی لیژنەی ئەبو رەغیف ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كراوە.
ركابی لە تویتێكدا لە تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: حكومەتی محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیدەكاتەوە كە هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە و دۆسیەی هەموو كەسێك ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێت.
وتیشی: باسی لێژنەی لێكۆڵینەوە لە فەرمانی 29ی دیوانی دەكەم.