سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر گرنگی كاركردن كرد بۆ ئەوەی بەغدای پایتەخت ببێتە شوێنێكی وەبەرهێنان

سیاسی
  • 21-06-2023, 15:13
  • +A -A

    بەغدا –INA 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك  كۆمار، عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، جەخت لەسەر گرنگی كاركردن بۆ ئەوەی بەغدای پایتەخت ببێتە شوێنێكی وەبەرهێنان كردەوە.
     لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، " سەرۆك كۆمار، دكتۆر ڵەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی بەغداد، پێشوازیكرد لەسەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بەغداد، حەسەن جەمیل". 
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "لەدیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی ژمارەیەك پڕۆژە كرا كە لە پایتەخت دەبێ جێبەجێ بكرێن، هەروەها سەرۆك كۆمار جەختی كردەوە لەسەر ئەو ئەركە گەورەیەی كە بە دەستەی وەبەرهێنانی بەغداد سپێردراوە بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی هاریكاری وەبەرهێنان لەگەڵ كۆمپانیا عەرەبی و بیانییەكاندا".
    سەرۆكی كۆمار ئاماژەی بە گرنگی كاركردن كرد بۆ ئەوەی بەغدای پایتەخت ببێتە شوێنێكی وەبەرهێنان بۆ هەموو كۆمپانیاكان لەڕێی دروستكردنی پردی متمانە و هاریكاری لەگەڵ كۆمپانیا و وەبەرهێنەران لە كەرتە جیاجیاكاندا.
    لەلای خۆیەوە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی بەغداد جەختی لە پەرۆشی دەستەكەیان كردەوە بۆ كاركردنی جدی كە شوێن دەستیان دیاربێت لە بواری وەبەرهێنان لە بەغدای پایتەخت و فەراهەمكردنی چەندین هەلی كار و هێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن بۆ دروستكردنی شار و كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون و ئاڵوگۆڕكردنی پسپۆڕی لەگەڵ وڵاتانی پێشكەوتوودا.