بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی داوای کرد کە گفتوگۆیەکی فراوان بەبەشداری وڵاتانی گەورەی ناوچەکە ئەنجامبدرێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیرییەکی هەمیشەیی.
"حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند:- لەدیدارێکدا لەگەڵ "کەمال خەرازی"سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیجی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران و وەزیری پێشووی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەبوونی" محەمەد کازم سادق" باڵیۆز کۆماری ئیسلامی ئێران بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد سەبارەت بە پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، و پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران لەسەر ئاستی دیپلۆماسی و جەماوەری.
ئاماژەی بەوەشکردوە: کە ئێمە ستایشی زمانی گفتوگۆ دەکەین لە ناوچەکەدا و بانگەواز بۆ گفتوگۆیەکی فراوان دەکەین لە نێوان وڵاتانی گەورەی ناوچەکەدا بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری بەردەوام تا بتوانین خەڵکەکانمان چێژ لە بەخششەکانی وڵاتەکانیان وەربگرن،و بێلایەنکردنی ناوچەکە لە شەڕ و پێکدادانی نێودەوڵەتی.
"حەکیم" لەبەیاننامەکەدا داوای لە هەموو لایەنە سیاسیەکان دەکات ، کە پشتیوانی لەو دۆخە سەقامگیریەی عێراق بکەن،کە بەهۆی ڕۆڵی لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری ناوچەکە هاتۆتە ئاراوە .