بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،پشتڕاستی کردەوە کە عێراق لەبەردەم گۆرانکاری بیناسازیدایە ، دوای پەسەندکردنی بودجە.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە :-ئەمرۆ "عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغدا،پێشوازی لە "کەمال خەرازی " سەرۆکی ئەنجوومەنی ستراتیژی بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران،و وەفدی یاوەری کرد
بە پێی بەیاننامەکە ، سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەو پێشکەوتنانە کرد کە پارێزگا و شارەکانی عێراق لە ژێر ڕۆشنایی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا بەخۆیەوە دەبینێت.
هەروەک سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە "گرینگی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و جوگرافی و مێژوویی و ئایینی و بەرژەوەندییە ئابوورییەکان کرد کە هەردوو گەلی دراوسێی بەیەکەوە بەستۆتەوە.
هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە "عێراق لەبەردەم گۆرانکاری شارسازیدایە دوای ئەوەی پەرلەمان بودجەی گشتی پەسەند کرد.
ڕوونیشیکردەوە : کە دامەزراندنی ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی یەکێکە لە نیشاندەرەکانی گەشەپێدانی وڵاتان بەو پێیەی دیدگایەکی ڕوون بۆ بڕیاردان هەیە ، لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە زۆرانەی کە جیهان لە بوارەکانی وزە و ئاودا بەخۆیەوە دەبینێت.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە کۆماری ئیسلامی ئێران خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات.
"کەمال خەرازی " ئاماژەی بە "هەوڵەکانی خوالێخۆشبوو سەرۆک "مام جەلال " کرد لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ستایشی "ڕۆڵی سەرۆک کۆماری لە پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان گەلانی عێراق و ئێرانی کرد و جەختی لە پاراستنی بەرژەوەندی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە کە عێراق دەروازەی پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی.
هەروەک ستایشی هەوڵەکانی عێراق بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان ئێران و شانشینی سعودی کرد.