بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوتی پەرلەمان جەخت لەسەر پێویستی هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان دەکاتەوە

سیاسی
  • 19-06-2023, 11:17
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی نەوت و وزەی لە ئەنجومەنی نوێنەران،جەختی لەسەر پێویستی هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان کردەوە ، بۆ ڕاکێشانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە لە بواری پاڵاوگەکانی وەبەرهێناندا کاردەکەن.
    "عەلی سەعدون لامی " ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پاڵاوگەکان لە عێراق دوو جۆری هەیە:کە کەرتی حکومی و کەرتی تایبەتن ، بەڵام کەموکوڕی لە پاڵاوگەکانی حکومەتدا هەیە،هەر لەزۆری ماوەی کارکردنیان و بێتوانایی لە بەرهەمهێنانی بەنزینی باش، جگە لە کەمی بەرهەمهێنان کە خواستی ڕاستەقینە دابین ناکات.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- پاڵاوگە حکومییەکان پێویستیان بە ئامرازی نوێ هەیە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەپێدانی بەرهەمەکانی بە تەکنەلۆژیای سەردەم.
    ووتیشی:- پاڵاوگە ئەهلییەکان پێویستیان بە هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان هەیە بۆ ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان رابکشێت ، کە لە بواری پاڵاوگەکانی نەوتدا کاردەکەن بتوانن پڕۆژەی گەورە لە ناوخۆی عێراقدا دابمەزرێنن.