بەغداد - INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێوارەخوانێكی ڕێزلێنانی بۆ میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم حەمەد ئاڵ سانی سازكرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی، ئێوارەخوانێكی ڕێزلێنان بۆ میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم حەمەد ئاڵ سانی بەئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە و هەردوو شاندی قەتەری وعێراقی سازكرد.