بەغداد - INA
وتەبێژی حكومەتی عێراق باسم عەوادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناوەڕۆكی راگەیاندنی نیازی هاوبەشی نێوان عێراق و قەتەر ئاشكراكرد، كە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر واژۆكرا.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: راگەیاندنەكە ٦ بابەتی لەخۆگرتبوو، بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- بەردەوامبوون و پاراستنی هەماهەنگی سیاسی و ئەمنی و ڕاوێژ لەسەر چەند بابەتێك كە جێگای گرنگیدانی هاوبەشن.
2- فراوانكردنی ئاسۆی وەبەرهێنان و هاریكاری بازرگانی بەتایبەتی لە رێگای گەشەپێدان.
3- پێكهێنانی تیمێكی تایبەت بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژە هاوبەشە جۆراوجۆرەكان.
4- بەرزكردنەوەی ئاستی وەبەرهێنان و هاوكاری ئابووری لە بواری وزە (نەوت/غاز/ وزەی نوێبووەوە).
5- چالاككردن و كارئاسانیكردنی ڕێكارەكانی وەبەرهێنان و جوڵەی نێوان هەردوو وڵات.
6- بەرزكردنەوەی هاریكاری لە بواری كەش و هەوا و ژینگەدا.