بەغداد - INA
میری دەوڵەتی قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە سەردانەكەی بۆ بەغداد گوزارشت لە قوڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەكات.
میری دەوڵەتی قەتەر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: سەردانەكەمان بۆ عێراق گوزارشتە لە قوڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی برادا، و وتیشی: باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان كردووە لە بواری وزە و بازرگانی و ئابووریدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: ڕێككەوتن لە نێوان كەرتە تایبەتەكان لە عێراق و قەتەر واژۆكراوە، وتیشی: دەستپێشخەرییە هەرێمییەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەسەر كرا، لەنێویاندا پڕۆژەی پەیوەندیی كارەبایی.
میری قەتەر راشیگەیاند: ئێمە درك بە گرنگی عێراق دەكەین لە ناوچەكەدا، ئاسایشی عێراقیش بەشێكە لە سەقامگیری ناوچەكە، و وتیشی: دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران و جەختمان لەسەر پێویستی ئەولەویەتدان بە زمانی دیالۆگ كردەوە.
ناوبراو تەئكیدیشیكردەوە: لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و قەتەر ڕێككەوتین و دەبێت گەشە بكات.