بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی لەسەر دروستكردنی تەكەتولی ئابووری سەركەوتوو لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەكە كردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: كە عێراق كۆتایی ئەمساڵ میوانداری كۆنفرانسی بەغداد 2023 تایبەت بە یەكگرتنی ئابووری و سەقامگیری هەرێمی دەكات.
سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: یەدەگی نەوتی عێراق دەگاتە 145 ملیار بەرمیل، وتیشی: خوازیاری وەبەرهێنانی هاوبەشە لەگەڵ براكان، بەتایبەتی لەگەڵ قەتەر.
ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق ئامادەیە لەگەڵ برایان كاربكات بۆ گەیشتن بە ئاشتی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی، و وتیشی: لەگەڵ میری قەتەر گفتوگۆمان كرد سەبارەت بە هەلی وەبەرهێنان لە بیناسازی و ئاوەدانكردنەوە لە ناوخۆی عێراق، هەروەها بەشداریكردنی كۆمپانیا قەتەرییەكان لە پڕۆژەكانی ژێرخانیدا.
جەختیشیكردەوە: ویستێكی جددی لە قەتەرەوە هەیە بۆ بەشداریكردن لە پڕۆژەی گەشەپێدان، وتیشی: ئێمە دڵخۆشین بەم خواستەی قەتەر.
جارێكی تر سەرۆك وەزیران تەئكیدی لە هەماهەنگی هەڵوێستەكانی سەبارەت بە ئاستەنگە هاوبەشەكانی ناوچەكە كردەوە، و رووی لە هەمووان كرد و وتی: عێراق پێگە و ڕۆڵی سروشتی خۆی لە ناوچەكەدا وەرگرتەوە، و ئامادەیە لەگەڵ برایان و دۆستان كاربكات بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی ناوچەكە توانای دامەزراندنی تەكەتولی ئابووری سەركەوتوویان هەیە، و هەروەها تەئكیدی لە دروستكردنی تەكەتولی ئابووری لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە كردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق كۆتایی ئەمساڵ میوانداری (كۆنفرانسی بەغداد 2023 بۆ یەكخستنی ئابووری و سەقامگیری هەرێمی) دەكات.