بەغداد - INA
عێراق و قەتەر "راگەیاندنی نیازی هاوبەش" و ژمارەیەك ڕێككەوتن و یاداشتی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كرد.
لە مەراسیمی واژۆكردنەكەدا هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و تەمیم بن حەمەد ئەل سانی میری قەتەر ئامادەبوون.
پرۆسەی واژۆكردنەكە بریتی بوو لە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی و وشكانی، هەروەها یاداشتێكی دیكە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەرجەكانی ڤیزە بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی.