بەغداد - INA
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەحمەد سەحاف، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە سەردانەكەی تەمیم بن حەمەد ئال سانی ئەمیری دەوڵەتی قەتەر بۆ عێراق ئامانجی بەرەوپێشبردنی پێشكەوتنە بەرەو رێگاكانی گەشەپێدان و ئابووری و وەبەرهێنان.
سەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سەردانەكە گرنگییەكی زۆری هەیە بە ئامانجی پێشخستنی ڕێبازی گەشەپێدان و ئابووری و وەبەرهێنان.
وتیشی: ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و بوونی عێراق لە دڵی ستراتیژییەكەیدا توخمەكانی هێز زیاد دەكات بۆ بەرهەمەكانی ئەم سەردانە، عێراقیش كراوەیە بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی خۆی و گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەكانی نیشتمان.
رونیشیكردەوە: ڕێبازی گەشەپێدان و دیدگا گەورەكانی دیكە كە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا یەكدەگرێتەوە، لەو ئامانجانەن كە سەردانەكە هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات، وتیشی: سەقامگیری ناوخۆیی و پلانی حكومەت هەیە بۆ گەیشتن بە خواستەكانی گەلی ئازیزمان، ئاماژەی بەوەشكرد: سیاسەتی دەرەوەمان گۆڕاوە بۆ سەرنجڕاكێشی.
تەئكیدیشیكردەوە: عێراق ئەمڕۆ جێگەی سەرنجی گوتاری گەشەپێدانە لەسەر ئاستی جیهانی و لە ناوچەكەدا، و وتیشی: وەزارەتی دەرەوە گەیشتن بە دیپلۆماسیەتی ئابووری كردۆتە ئەولەویەت و ڕێگایەك بۆی.