سەرۆك كۆمار گەیشتە جنێڤ

سیاسی
  • 15-06-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك  كۆمار، عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، گەیشتە شاری جنێڤ.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاندووە: "سەرۆك كۆمار، عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە ئیتاڵیا وە گەیشتە جنێڤ"، ئاماژەی بەوەدا كە "ئەم سەردانەی سەرۆک کۆمار، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی دێت لە کارەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کار بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی بۆ هەمووان ، لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار بەڕێز گیلبێرت هۆنگبۆ".
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" لەسەردانەکەی سەرۆك كۆمار ،هەر یەک لە وەزیرانی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان دکتۆر ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی و کۆچ و کۆچبەران، ئیڤان فایق جابرۆ و ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەرپرسان یاوەری دەکەن".