مسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی دەکات

سیاسی
  • 15-06-2023, 12:38
  • +A -A

    هەولێر INA 
    ئەمڕۆ پێنچشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی کرد.

    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراقی بە سەرۆکایەتی بەسام سالم سەرۆکی دەستەکە کرد.
    شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی کار و چالاکی و پڕۆژەکانی دەستەکەیان لە بواری ڕاگەیاندن و گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری خستەڕوو و ئامادەیی خۆشیان، بۆ هاریکاری و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .
    سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی و کاریگەریی کەرتی گەیاندن و تەکنەلۆژیای زانیاری و پێشکەوتنی خێرای ئەو بوارە کرد کە جیهان ئەمڕۆ لە سەردەمی ژیریی دەستکرد دا دەژی و دەرفەتی بەرفراوانی لە هەموو بوارەکاندا، لەبەردەم مرۆڤایەتیدا کردووەتەوە.
    سەرۆکی حکومەت خواستی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ دەستەکە دووپات کردەوە و جەختیشی لە گرنگیی هەبوونی نوێنەرایەتیی هەرێم لە دەستە و دامەزراوە فیدراڵییەکان کردەوە.