هەولێر/INA
ئەمڕۆ پێنچشەممە سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى كۆبووه‌وه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،به‌يانيى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023/6/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى به سه‌رۆكايه‌تيى مارشاڵ سامى سامپسۆن گه‌وره ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافريكا كرد كه له ژماره‌يه‌ك له پله‌داران و به‌رپرسانى باڵاى سه‌ربازيى به‌ريتانى پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه خاتوو ڕۆژى كهيڤ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كورستان و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌منى تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ڕێكخستنه‌وه و يه‌كخستنى پێشمه‌رگه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كرده‌وه و ئاماژه‌يان به‌وه دا كه ده‌بێ پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى كاراتر به‌ڕێوه بچێت. له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به به‌ريتانيا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆست كرد بۆ پشتگيرى و هاوكارييان له پرۆسه‌كه.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان دووپاتيان كرده‌وه كه به‌ريتانيا به بايه‌خه‌وه له ئارامى و سهقامگيريى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و له پێشكه‌شكردنى هاوكارى و پشتگيريى ئه‌منى بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، به‌رده‌وام ده‌بێت.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبووهوهكه بوو.