سەرۆك وەزیران: حكومەت كار بۆ درۆستكردنی سەربازگەبۆ حەشدی شەعبی لە دەرەوەی شارەكان دەكات

سیاسی
  • 14-06-2023, 11:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت كار لەسەر پەرەپێدانی یاسایەك دەكات كە گەرەنتی خانەنشینییەكی شكۆمەندانە بۆ ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی بكات، هاوكات ئاماژە بە ئاراستەی دامەزراندنی سەربازگەی تایبەت بۆ حەشدی شەعبی لە دەرەوەی شارەكان دەكات.
    سودانی لە میانی مەراسیمی ساڵانە كە بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەكانی حەشدی شەعبیەوە، ڕایگەیاند "فتوای جیهادی كارامە بەرهەمی ڕزگاركردنی عێراق بوو لە دەستی چەتەكانی داعش"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "سەركەوتن لە یەكێتی نیشتمانیدا بەدەست هات". 
    ڕوونیشیكردەوە، "تەحەددییە ئەمنییەكان بۆتە شتێكی ڕابردوو"، ئاماژەی بەوەدا كە "سوپا ئەو بەرپەستەیە كە نیشتمان دەپارێزێت و حەشدی شەعبیش پشتیوان ئەو سوپایەن هەروەها حەشدی شەعبیش ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت لەكاتێكدا كە لەژێر چاودێریی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندایە".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەت كاردەكات بۆ داڕشتنی یاسایەك كە گەرەنتی خانەنشینییەكی شكۆمەندانە بۆ ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی و دامەزراندنی سەربازگەی تایبەت بۆ هێزەكانی حەشدی شەعبی لە دەرەوەی شارەكان.
    سەرۆك وەزیران داوای ئەوەیشیكرد، " كە لەبارەی داستانی ئەبەدی و سەركەوتنە بێ وێنەیەكانیان بنووسرێت".