بەغداد/INA
ئەمڕۆ سێشەممە سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، گەرایەوە خاكی وڵات له دوای کۆتایی هێنان بە سەردانە فەرمییەکەی دوو ڕۆژی بۆ کۆماری میسر عەرەبی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیانووە، سەردانەکە بریتی بوو لە:
■ دیدار لەگەڵ بەڕێز عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر.
■ دیدار لەگەڵ بهڕێز شێخی ئەزهەر د.ئەحمەد ئەلتەیب، لە بارەگای شێخهكانی لە قاهیرە.
■ سەردانی مزگەوتی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لە ناوەندی شاری قاهیرە.
■ دیدار لەگەڵ رهوهندی عێراقی نیشتەجێی میسرلە باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە.
■ ئەنجامدانی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان عێراق و میسر بە سەرۆکایەتی بەڕێز محهمهد شیاع سودانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و هاوتا میسرییەکەی.
■ واژۆکردنی 11 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەهێزکردنی پرۆژه بچووک و مامناوەندەکان، لە بوارەکانی بازرگانی و ڕاهێنانی دیپلۆماسی و کارگێڕی و دامەزراندنی گشتی و خزمەتگوزاری شارستانی و هەروەها لە بوارەکانی گەشتیاری و لاوان و وەرزش و کار وئاڵوگۆڕی شارهزایهكان لە بواری پلاندانان.
■ سازكردنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە نێوان بهڕێز سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و سەرۆک وەزیرانی میسر.
■ ئەنجامدانی چالاکییەکانی کۆڕبەندی بازرگانی عێراقی – میسری بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و هاوتا میسرییەکەی و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پیاوانی كاری عێراقی و میسری.
■ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی.