بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بەڕێز محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند کە عێراق ڕۆلی گرنگی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا دەگێڕێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێز محەممەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەبولغهیس ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی لەچوارچێوه‌ی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری میسری عەرەبی كۆبووه‌وه،لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین پرس و پێشهاتەکانی سه‌ر گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی تاوتووێکران، هه‌روه‌ها جەختیش لەگرنگی کاری هاوبەشی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكمانیهكان و ڕۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکەدا کرایەوە. به‌ڕێز ئه‌بولغه‌یس ئه‌و رۆڵه گرنگ و ناوه‌نده‌ی كه‌عێراق له‌چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان و ئارامكردن و نزیككردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كان له‌ناوچه‌كه به‌رز نرخاند.
رێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لەپهیڤێكدا کە لە تۆماری سەردانەکاندا تۆماریكرد، نووسی ئەمڕۆ عێراق هەنگاوی متمانە بەخۆبوون بەرەو رزگاربوون و سەقامگیری دەنێت، و بەرەو ڕۆڵی پێشەنگی خۆی لە ناوچەکە و جیهاندا دەڕوات.
بەڕێز سودانی گەرانێك بەنێو به‌شه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا کرد، و کورتەیەک لەسه‌ر پرۆسه‌ی نۆژەنکردنەوەی به‌شی عێراقی پێدرا، كهبهیارمهتییهكی دارایی عێراقی پێش هه‌فت ساڵ پێشكێشی كردووه ئه‌نجام ده‌درێت.