بەغداد/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی لە قاهیرە لەگەڵ سەرۆکی میسر کۆبووه‌وه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لە کۆشکی ئیتیحادیە، له‌گه‌ڵ بەڕێزعەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر عەرەبی كۆبووه‌وه، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ قاهیرە کە دوێنێ بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە ئەوێ.
لەكۆبوونهوهكهدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد کە پێشکەوتنی بەرچاوی لە سه‌ر ئاستە جیاجیاکاندا به‌خۆیه‌وه ده‌بێنن، هەروەها گرنگترین پرسە هه‌رێمایه‌تی و نێودەوڵەتییەکان كه جێگەی بایه‌خی هاوبەشن تاوتووێكران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوه لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری ئالوگۆڕ و وەرگێڕانی بۆ واقیعێکی کاری بەرجەستە، بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات.
به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جەختی لە گرنگی پێگەیشتنی کاری هاوبەش کردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و قەیرانە جۆراوجۆرەکان، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە به‌ده‌ستهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ هەردوو وڵات و بەرژەوەندی هاوبەشی گەلەکانیان.
له‌لایی خۆیەوە بەڕێزعەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر خۆشحاڵی خۆی بهسەردانی به‌ڕێز سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ میسر ده‌ربڕی و جەختی لە قووڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان هەردوو وڵاتی برای کردەوە، هاوکات پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی عێراق لە پشتگیریکردنی سەقامگیری وبەردەوامی ئاسایشی ناوچەکە راگه‌یاندن، و ئاماژە بە خواستی میسر کرد بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا، لە چوارچێوەی هاوبەشییەکی درێژخایەندا کە پەرە بە گەشەپێدان دەدات بۆ هەموو گەلانی برا و دۆست.