هەولێر/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی،ده‌رباره‌ى پەسەندکردنی بودجەی عێراق پەیامێکی بەڵاوکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،پێشوازى لە پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵيی عێراق دەکەین. هیوادارین ببێتە نەخشەڕێیەکی باش بۆ پێشكه‌وتنى ئابوورى و سەقامگیريی سياسى و زەمینەیەکی باشى وەبەرهێنان دروست بكات. دەستخۆشی لە هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ين کە دڵسۆزانە بۆ بەرژەوەنديی هاووڵاتیيان و یەکسانيی خەڵکی عێراق کاریان کرد.
جێگەی داخه لە گفتوگۆکانی په‌رله‌ماندا، هەندێ له پەرلەمانتاران بە شێوەیەکی نادروست هەڵسوکەوتیان بەرامبەر مافەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان کرد. ئه‌وه‌ى ڕوويدا له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى ڕێككه‌وتنى سياسيى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا نايه‌ته‌وه و ئه‌و ئاراسته و شێوه‌يه له كاركردن، خزمه‌ت به پرۆسه‌ى سياسى و دۆخ و داهاتووى عێراق ناكات.
پێويسته ياساى بودجە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە جێبەجێ بکرێت و ڕەچاوی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسيی دەستووری و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بكات و ماف و بەرژەوەندیيەکانيان بپارێزێت. ده‌بێ دڵنیایيی تەواو هەبێ لەوەی شايسته داراییيەکان و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە هۆکاری سیاسی دوا ناخرێن و فەرامۆش ناکرێن.
ئەوەی لە کاتی گفتوگۆى بودجەدا بینیمان، مايه‌ى نيگه‌رانييه‌كى قووڵه و جارێکی دیکە ئەو ڕاستییه‌ى سه‌لماند كه دابه‌شبوونى لايه‌نه كوردستانييه‌كان زيان به هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌يه‌نێت. وێڕاى ئه‌مه‌ش بە ویستى سیاسيی هاوبەش و به ڕەچاوکردنی بەرژەوەنديی گشتی، دەتوانین ئه‌مه بکەینە دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی متمانەى نێوانمان، ڕێکخستنەوەی باشترى ناوماڵی خۆمان، خاوکردنەوەی گرژیيەکان و چارەسەری کێشەکان بۆ بەهێزکردنی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستان.