بهغدا-INA
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران، لەگەڵ رهوهندی عێراقی نیشتهجێی میسر کۆبووەوە، لەچوارچێوهی سەردانەکەی ئێستای بۆ قاهیرە، کە تیدا رێورهسمی ئێوارەخوانێك وهكو ڕێزلێنان لەبهڕێزیان و شاندی یاوەری، لە باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە سازكرا.
سودانی شانازی و خۆشحاڵی خۆی بە دیداری رهوهندی عێراقی دەربڕی، کە عێراقێكی بچووك لە هەموو پێكهاتهكان پێکدەهێنن و رهنگدانهوهی میهرەبانی و بەها و بنەماکانی عێراقیەکان دەدهنهوه.
سهرۆك وهزیران ئاماژەی بە ئامانجی سەردانهكهی بۆ کۆماری میسری عەرەبی دا، و خواستی بەرزکردنەوەی هاوکاری لەگەڵ برایان لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها ئاراستەی حکومەت بەرەو بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی خستهروو، بهمهبهستی بەدیهێنانی خواست و ئاواتی هەموو عێراقییەکان، لهعێراقێکی ئارام و سەقامگیر، و جددییەکەی لە گۆڕینی عێراق، بۆ وۆرک شۆپێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی لەدەستی دراوە و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بههاوڵاتیان.
ئەمانەی خوارەوە گرینگترین ئەو وتهكانی بهڕێز سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانه لەگەڵ خێزانە عێراقییەکان کە لە میسر نیشتەجێن:
🔷 پەیوەندی ئێمە لەگەڵ میسر لەسەر بنەمای مێژوویەکی هاوبەشە، هەروەها گرنگی ڕۆڵی عێراق و میسر لەسەر گۆڕەپانی عەرەبی و ناوچەیی دووپات دەکەینەوە.
🔷 ئێمە هەڵوێستی میسر لە دوای ساڵی 2003 لەگەڵ عێراق لە وێستگە جیاجیاکان بەرز دەنرخێنین، و پاڵپشتییەکەی لە شەڕی دژی تیرۆر، هەروەها وتارە میانڕەوەکانی دامەزراوەی ئەزهەر ئەلشەریف بەرز دەنرخێنین.
🔷 هاوکاری عێراق و ئوردن و میسر، و ئەوەی لەلایەن حکومەتەکانی پێشووەوە دامەزرا، بابەتی بایهخدانی حکومەتەکەمانە، و لهبهرنامهی ویزاریدا جێگیركراوه.
🔷 ئێمە جددی و خواستێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ میسر.
🔷 لە سەردانەکەماندا بۆ میسر ژمارەیەک لهپیاوانی كار لە کەرتی تایبەتی عێراقی کە کەرتێکی بەهێز و چالاکە لەگەڵمانن.
🔷 بەرژەوەندی دەوڵەت و ئاراستەی حکومەت وا دەخوازێت کە کەرتی تایبەت هاوبهش بێت لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانمان لەگەڵ برا و دۆستان و ئەمەش ڕێبازێکە کە حکومەت دەیگرێتەبەر.
🔷 حکومەت بەرنامەیەکی واقیعی وشایستهی جێبهجێكردنی داڕشتووە، ئەمەش لە بودجەیەکی سێ ساڵەدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە ڕەنگدانەوەی بەرنامەی حکومەتە، و دەبێتە فاكتهری هاریكار بۆ سەقامگیری دارایی و ئابووری وڵات.
🔷 دەستمان کردووه بە دروستکردنی شاری نیشتەجێبوونی نوێ و گرێبەستمان ئهنجامداوه بۆ دروستکردنی پرد و تونێل، هەروەها پلانمان هەیە لهدوای پەسەندکردنی بودجە، عێراق ببێتە وۆرکشۆپێک لە سەرجەم پارێزگارەکان بۆ دروستکردن و ئاوەدانکردنەوە.
🔷 لە کەرتی وزە و غازدا، لە ماوەی شەش مانگدا، ئەوە بهدهستهاتووه كه پێشتر بەدەست نەهاتبوو، بە تایبەتی لە ڕووی وەبەرهێنان لە غازی هاوڵدا.
🔷 لە کۆتایی ئەم مانگە یان لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزی داهاتوودا گهڕی شەشەم ڕادەگەیەنین، وبۆ یەکەمجاریشه وەبەرهێنان لهغازی سروشتی لە بیابانی ئەنبار و نەجەف و نەینەوا ئهنجام دهدرێت.
🔷 ئێمە سەرنجمان لەسەر میراتی قورس و کەڵەکەبوو نەبوو، بەڵکو دیدگا و بەرنامە و ئەولەویەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم میراتە.
🔷 حکومەتەکەمان بنهمایی دیپلۆماسی بەرهەمدار لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆیدا گرتۆتەبەر.
🔷 دەستمان کرد بە دارشتنی پەیوەندییەکانمان بەپێی دیدگای ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەش و هاوبەشیه ئابووریهكان.
🔷 لە ئەڵمانیا گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس ئهنجامداوه بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا لە ماوەی پێنج ساڵدا، ئهمه ڕێکارێک کە 30%ی تێچووی چاککردنەوە بۆمان دابین دهكات.
🔷 پڕۆژەی (رێگای گەشەپێدان)مان دامەزراند، کە بۆ ناوچهكه و جیهان گرنگە، دواتر کۆنگرهی ویزاریمان لە بەغدا سازكرد، قۆناغی یەکەمی بهندهری فاو لە ناوەڕاستی ساڵی 2025 دا تەواو دەبێت.
🔷 عێراق بووەتە وڵاتێکی سەرەکی ناوچەکە، بەڕێگەی ڕۆڵهكهی لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و نزیککردنەوەی را و بۆچوونهكان.