بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆكی هێزەكانی حەشدی شەعبی دووپاتیكردەوە كە هێزەكانی حەشدی شەعبی نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی عێراق دەكەن.
فەیاز لە كۆنفرانسی ساڵانەی دەستەی حەشدی شەعبی لە نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی: حەشدی شەعبی نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی عێراق دەكات و ئاماژەی بەوەشكرد دەریخستووە كە گەلی عێراق ئەمڕۆ خاوەنی دەسەڵاتێكە كە گەرەنتی داهاتوویان بۆ دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەركەوتن بەشی حەشدی شەعبی بوو لە شەڕەكانیدا، ئێمەش لەناو حەشدی شەعبی لایەنگری هیچ لایەكی سیاسی نین و دژی كەس نین.
جەختیشی كردەوە : ئەو حەشدی شەعبی بۆ هەموو عێراقییەكانە.