ئەعرەجی: بوونی منداڵان لە ناو كەمپی هۆڵ دەبێتە هۆی دروستبوونی نەوەیەی نوێی تیرۆریستی

سیاسی
  • 12-06-2023, 18:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی هۆشداری دا كە بوونی منداڵان لە ناو كەمپی هۆڵ نەوەیەكی نوێی تیرۆریستی لێ درووست دەكات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی لە سەنتەری نەهرێن بۆ لێكۆڵینەوە ستراتیژییەكان ئەنجامدا، سەبارەت بە دیدگای عێراق سەبارەت بە كەمپی هۆلی سوری، بە بەشداری عەرەبی و نێودەوڵەتی و ئەعرەجی سەرۆكایەتی كۆبوونەوە فراوانكراوەكەیان كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كۆبوونەوەكە بە بەشداری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی حەمید شەتری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لیوا قەیس محەممەداوی یاریدەدەری سكرتێری بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی، ڕاوێژكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ مافی مرۆڤ زێدان خەلەف و نوێنەری دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و كەسایەتییە ئەكادیمییەكان و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخات و باڵیۆزانی یەكێتی ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی و بیانی كە لە عێراق كاردەكەن،هەروەها ووتیشی : ئەعرەجی دیدارەكەی كردەوە،بە وتارێك كە لە میانیدا سڵاوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی گەیاندە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە.
    ئەعرەجی ئاماژەی بەوە كردووە بەپێی بەیاننامەكە : حكومەتی عێراق دوای ڕاگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعشی تیرۆریستی و ئازادكردنی ئەو شارانەی كە دەستبەسەرداگیراون، دەستیكرد بە هەڵمەتێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە هاوتەریب لەگەڵ كاركردن بۆ ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی خەڵك بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاربوون لە كاریگەرییەكانی تیرۆر.