هەولێر/INA
ئەمڕۆ دووشەممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پێشوازى له وه‌زيرى ته‌ندروستيى ئوردن كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە، پاشينوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/12 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له فیراس ئەلهەواری، وەزیری تەندروستيی ئوردن و شاندێکی یاوەرى كرد.
له ديدارێكدا كه به‌ڕێزان وه‌زيرانى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، باس له ڕێكخستنى هه‌فته‌ى ته‌ندروستيى كوردستانى ـ ئوردنى كرا كه ئێستا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت و تيشك خرايه سه‌ر باس و بايه‌ته‌كانى.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى ئوردنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌توانن له هه‌ردوو بوارى پزيشكى و په‌روه‌رده‌ييدا سوود له ئه‌زموونى سه‌ركه‌وتووى ئوردن وه‌ربگرن.
بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى و هه‌ماهه‌نگيى زياترى بوارى ته‌ندروستى و پزيشكيى نێوانيان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.