بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی کاری هاوبەش لەگەڵ ئیتاڵیا کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت بە پلانی گەورە کاردەکات بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا، ئاو و نیشتەجێبوون.
سەرۆکی کۆمار لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ "سێرجیۆ ماتارێلا " هاوتا ئیتاڵییەکەی،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ، ڕایگەیاند: یەکەم سەردانمە بۆ ئیتاڵیا، و دیدار لەگەڵ سەرۆک "سێرجیۆ ماتارێلا "، کە ئەویش لە چوارچێوەی بەردەوامی کارکردنی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتدا دێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکانی سیاسی و ئابووری و کولتووریدا.
سەرۆک کۆمار ڕوونیشیکردەوە: کۆبوونەوەکە پەرۆشی پەیوەندی نێوانمانی پشتڕاستکردەوە بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە، هەروەک ستایشی ڕۆڵی ئیتاڵیاشی کرد لە هاوکاریکردنی عێراق لە شەڕی دژی تیرۆردا.
درێژەی بە قسەکانی دا سەرۆک کۆمار وتی: ئەم هاوکارییە بنەمایەک بۆ ئێمە پێکدەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و پێشکەوتندا.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە عێراقدا چەندین ئەرک بۆ کارکردن لەبواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان چاوەڕێمان دەکەن و ئەمەش وایکردووە وڵاتەکەمان ببێتە بوارێکی گرنگ بۆ وەبەرهێنان و پێویستی بە شارەزایی پێشەنگ لەم بوارەدا هەیە لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان ، کە گەلەکەمان پێویستی پێیەتی لە بوارە جیاوازەکاندا.
دووپاتیشی کردەوە کە دەرفەت بۆ کۆمپانیا ئیتاڵییەکان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی لە شارەکانی عێراق کاربکەن و سوود لە توانا و شارەزاییەکانیان وەربگرێت.
هەروەک ئاماژەی بە سەقامگیری دۆخی ئەمنی و سیاسی لە عێراق کرد ، کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە لە هاندانی کار و وەبەرهێنان و بیناسازی، بە تایبەتی کە حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پلانی گەورەی گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا و ئاو و نیشتەجێبوون، هەروەها لە بواری ژێرخانی پێویست بۆ ئەو بوارە جیاوازانەی کە بەهۆی شەڕ و توندوتیژی و تیرۆرەوە کاریگەرییان لەسەر بووە.
ڕوونیشی کردەوە: لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک "سێرجیۆ ماتارێلا " تیشک خرایە سەر پێویستی پەرەپێدانی کاری هاوبەشی نێوان عێراق و ئیتاڵیا بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەلان بکات.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئیتاڵیا ڕایگەیاند : مەبەستێک هەیە بۆ هەمەچەشنکردن و فراوانکردنی هاریکاری ئابووری لەگەڵ عێراق و خواستی بەهێزکردنی هاریکاری لەگەڵ عێراق.
ووتشی : عێراق ناوەندی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا.