سەرۆک وەزیران : حکومەت کاردەکات بۆ پێداچوونەوە بە بڕگە هەموارکراوەکانی بودجە

سیاسی
  • 12-06-2023, 13:14
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،دووپاتیکردەوە کە حکومەت بودجەی سێ ساڵی لەسەر بنەمای ئەو دیدگا ڕوونەی چاکسازی پێشکەشکردوە کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بڕگەکانی هەموارکراوی بودجە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت.
    سەرۆکوەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی ڕایگەیاندووە: پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان دەکەین، بە بۆنەی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025، هەروەک سوپاسی خۆمان دەردەبڕین بۆ دەستەی سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمان، بۆ ئەو هەوڵانەی کە دراون و پەرۆشی پەسەندکردنی بودجە.
    ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەو بودجەیەی کە ئەنجومەنی وەزیران لە 13ی ئازاری ڕابردوو دەنگی لەسەر دابوو، ئەولەویەتەکانی کاریگەرییان لەسەر پێداویستییە سەرەتاییەکانی تاک و خێزان هەیە ، و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان دەگۆرێت و هەوڵدەدات خواستەکانیان بەو شتانە بەدیبهێنێت کە چاوەڕێی دەکەن لەو حکومەتە لە ڕووی خزمەتگوزاری و بیناسازی و پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابوورییەوە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتوە:- حکومەت بودجەی سێ ساڵی خستۆتەروو ، بەو دیدگایە ڕوون و چاکسازییەی کە لە بەرنامەی حکومەتدا پەسەندمان کرد، کە هەنگاوێکی ڕێکار و زانستی و چارەسەرە بۆ کۆی پڕۆژەکان و ئەو پرۆژانەی کە شکستیان هێناوە لە ساڵانی ڕابردوودا.
    جەختی لەوە کردەوە کە "بەم دیدگایە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی کارکردن و پەرەپێدانی داهاتە نانەوتییەکان و پشتگیری کەرتی تایبەتە.
    بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردوە:- حکومەت کاردەکات بۆ پێداچوونەوە بەو بڕگانەی کە لە بودجەدا هەموارکراونەتەوە، هەروەها دیراسەکردنی ڕادەی گونجانیان لەگەڵ بۆچون و ئامانجەکانی حکومەت کە لە پرۆگرامی ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکراون، هەروەک زۆر سوپاسی هەموو ئەو هەوڵانە دەکات کە دراون بۆ پەسەندکردنی بودجە، و ئەندامانی لیژنەکە تایبەتی پەرلەمان .