لە ساڵیادی راگەیاندنی حەشدی شەعبی سەرۆک کۆمار پەیامێکی بڵاوکردەوە

سیاسی
  • 12-06-2023, 12:51
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئه مڕۆ دووشەممه "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار لەپیامێکدا دووپاتی کردەوه که فتوای "جیهادی تواناکان " ڕیزەکانی بۆ بەڕەنگاربوونەوه و تێکشکاندنی تیرۆر و ئازادکردنی شار و گوندەکان یەکخستووەتەوه .
    نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە: ئێمە لەم ڕۆژانەدا ساڵڕۆژی دامەزراندنی هێزەکانی حەشد بەرز ڕادەگرین، کە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی " فەتوای جیهادی تواناکان " بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تاوانە قێزەونەکانی چەتەکانی داعش.
    سەرۆک کۆمار لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە: ئێمە پیرۆزبایی لە پاڵەوانانی حەشد دەکەین،و قارەمانانی ڕزگاری دەکەین.
    لە درێژەی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆمار راشیگەیاندوە : سڵاو لە فەتوای ئەو جیهادە کارامەیەی کە لەلایەن مەرجعیەتی باڵای ئایینی، ئایەتوڵڵای گەورە سەید" عەلی سیستانی "درا ،کە خاڵی دەستپێکی گرنگ بوو لە یەکخستنی ڕیزەکان بۆ بەرەنگاربوونەوە و شکستپێهێنانی تیرۆر و ئازادکردنی شار و شارۆچکەکان لە هەلومەرجێکی سەخت لە مێژووی وڵات و گەلەکەماندا، ئەمڕۆش دوای تێکشکاندنی تیرۆر، پێویستە هەوڵەکانمان یەکبخەین و کار لەسەر بەرنامەیەکی نیشتمانی بکەین بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدەست هاتوون، هەروەها دەرکردنی یاسای پێویست کە جومگەکانی کارکردن لە دامودەزگاکانمان ڕێکدەخات و پارێزگاری لە مافی عێراقییەکان لر پێکهاتە جیاوازەکان دەکاتەوە ، و هەروەک وڵات ئێستا بەرەو قۆناغێکی نوێی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی شارەکانی عێراق دەڕوات،بە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی و گشت خزمەتگوزارییەکان بۆ گەلەکەمان.
    سەرۆک کۆمار بەو بۆنەیەوە : سڵاوی بۆ هێزە ئەمنییەکان و بنەماڵەی شەهیدان لە هێزەکانی حەشد و فەرماندە مەیدانییەکان نارد لە هەموو پلە و پێکهاتە سەربەرزەکانی سوپا و پۆلیس و دژە تیرۆر و هێزەکانی پێشمەرگە، کە رۆڵیان گێرا لە رووبەرووبونەوەی تیرۆر و بەرقرارکردنی ئاسایش لەوڵاتدا .