سەرۆک کۆمار گەیشتە ئیتالیا

سیاسی
  • 11-06-2023, 22:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید "سەرۆک کۆمار بە سەردانێکی فەرمی کە ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت گەیشتە ئیتاڵیا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆمار ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "ئەمرۆ "عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید " سەرۆکی کۆمار،بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە ئیتاڵیا ، کە لەلایەن "سێرجیۆ ماتارێلا" سەرۆکی ئیتاڵیا بانگهێشت کراوە و سەردانەکەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم سەردانە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆمارە بۆ ئیتاڵیا دوای دەستبەکار بونی وەک سەرۆک کۆمار، لەو سەردانەیدا خاتوونی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک وەزیر و بەرپرس لە سەرۆکایەتی کۆمار، یاوەری سەرۆک کۆمارن .