ئەنجومەنی نوێنەران ماددەکانی44بۆ 63 ی لەیاسای بودجەدا پەسەندکرد

سیاسی
  • 11-06-2023, 20:42
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە (31)ی خۆی بۆ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی ئەنجامدا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە، کە "محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەن ، کارەکانی دانیشتنی ژمارە (31)ی خولی یەکەم یاسادانانی ساڵی دووەمی یاسادانان لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنەکانی کردەوە، کە تیایدا 20 ماددەی لە پرۆژە یاسای بودجە پەسەند کرد . 
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی ڕایگەیاندوە: کە بەئامادەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان دەنگدرا لەسەر ماددەکانی 44و 45 و 46 و 47 و 48 و 49 و 50 و 51 و 52 و 53 و 54 و 55 و 56و 57 و 58 و 59 و 60 و 61 و 62و 63 لە پرۆژەی یاسای بودجە .