بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"هیشام رکابی " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاشکرای کرد، کە چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری خۆی دەربڕیوە بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بۆ ساڵەکانی (2023، 2024، 2025) .
رکابی، لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەداوە: کە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نووسینگەی "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و "موحسین مەندەلاوی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو.
هەروەک رکابی لە راگەیەندراوەکە خستۆتیەروو: کۆبوونەوەکە " محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاسپارد بۆ تێپەراندنی بودجەی ساڵەکانی (2023، 2024، 2025) واتا سێ ساڵ .