بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی بڕیاریدا دانیشتنی دەنگدان لەسەر تەواوكردنی بودجە دوابخرێت.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دواخستنی دانیشتنەكەی داوە بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر بودجە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەمەش بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە بووە.