بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید بۆ وەزیری تەندروستی ئوردن فیراس ئیبراهیم ئەرشەد هەواری دووپاتكردەوە كە عێراق شایەتحاڵی گەشەسەندنە لە بواری تەندروستی و دروستكردنی نەخۆشخانەكان.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمی ئوردن فیراس ئیبراهیم ئەرشەد هەواری و شاندی یاوەری كرد بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی.
سەرۆك كۆمار بە پێی بەیاننامەكە و ئاماژەی بە پەیوەندییە پتەویەكان كە دوو وڵات دەبەستنەوە و گرنگی بەهێزكردنیان لە بوارەكانی بەرژەوەندی هاوبەش و بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی دوو گەلی برا و گەلان بكات لە ناوچەكەدا، جەختی لەوە كردەوە پێویستی هاوكاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە تەندروستییەكانی بەردەم جیهان و هەماهەنگی هاوبەش بە مەبەستی پەرەپێدانی دۆخی تەندروستی لە هەردوو وڵاتدا.
جەختیشی كردەوە : پێشكەوتنێك لە بواری تەندروستی و دروستكردنی نەخۆشخانە لە عێراقدا هەیە و لە هەندێك پارێزگادا مۆدێلی نەخۆشخانەمان هەیە كە جیاوازن، پزیشكانی عێراقیش ناوبانگێكی باشیان هەیە لە وڵاتانی جیهان بەهرەمەندن.
ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەت گرنگییەكی زۆر بە مەلەفی تەندروستی دەدات، هەروەها بەرنامەیەكی گەورە مەبەستی داناوە كە پاڵپشتی بەرژەوەندی و بەرزكردنەوەی كەرتی پزیشكی و باشتركردنی چاودێری تەندروستی بۆ هاوڵاتیان دەكات لەڕێگەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی نەخۆشخانەكان و دابینكردنی پێداویستی پزیشكی.
لای خۆیەوە وەزیر فیراس ئیبراهیم ئەرشەد هەواری خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی عێراق و دیداری سەرۆك كۆمار دەربڕی و جەختی لە خواستی خۆی بۆ چەسپاندنی هاوكاری لەگەڵ عێراق لە بواری تەندروستی و پزیشكیدا و دابینكردنی ئاسانكاری تەواو بە شێوەیەك كە بەشدار بێت لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ گەلانی عێراق و ئوردن.